ئێران چه‌ند بنكه‌یه‌كی وڵاتانی ده‌وربه‌ری كرده ئامانج
چه‌ند بنكه‌یه‌كی له‌و وڵاتانه كرده ئامانج
وەزارەتی دەرەوەی ئێران: چاوەڕێین وڵاتە موسوڵمانەکان لەسەرمان بێنە دەنگ
964+
ژووری هه‌واڵ
وەزارەتی دەرەوەی ئێران کەمێک لەمەوبەر راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و گرنگترین خاڵه‌كانی به‌م جۆره‌یه:
-جارێکی تر ئەمەریکاو ئیسرائیل وڵاتە خۆشەویستەکەمانیان کردە ئامانج.
-ئەمە لە کاتێکدایە کە ئێمە لەگەڵ ئەمەریکا لە دانوستانداین.
-گەلی ئێران شانازی بەوەوە دەکات کە هەموو شتی کرد بۆ ئەوەی شەڕ هەڵنەگیرسێت، بەڵام مادام بوو بەشەڕ ئێستا کاتی بەرگرییە و بەو پەڕی توندی وەڵام دەدەینەوە
-ئەمەی ئەمەریکا و ئیسرائیل کردوویانە دژی یاساکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
-ئەرکی نەتەوەیەکگرتووەکانە لەسەر ئەمە بێتە دەنگ و بە خێرایی کاری خۆی جێبەجێ بکات
-چاوەڕێ دەکەین هەموو وڵاتانی ئەندامی نەتەوەیەکگرتووەکان بەتایبەتی وڵاتە موسوڵمانەکان دژی ئەم دوژمنکارییە بوەستنەوە.
-ئێستا کاتی تاقیکردنەوەی راستییە، بە پشتیوانی خوا هێزە چەکدارەکانی ئێران بە توندی وەڵام دەدەنەوە.
-مێژوو شاهیدە ئێران هیچ کاتێک تەسلیم نەبووە.
ئێران له كاتێكدا داوای پاڵپشتی له وڵاتانی ئیسلامی ده‌كات، به‌ڵام هه‌ر خۆی ئه‌مڕۆ بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای له وڵاتانی ئیمارات، كوێت، قه‌ته‌ڕ، به‌حرێن و سعودیه كرده ئامانج و به مووشه‌ك هێرشی كرده‌نه‌سه‌ر.
ئه‌م هێرشانه له وه‌ڵامی ئه‌وه‌یه، كه ئه‌م به‌یانییه ئیسرائیل هێرشی مووشه‌كیی كرده سه‌ر تاران و چه‌ند شارێكی دیكه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌مریكاش رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر ئێران و شه‌ڕێكی گه‌وره‌یان ده‌ستپێكردووه.