نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە
ترس هه‌یه دابینكردن بوه‌ستێت
هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئێران نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دوای هێرشکردنە سەر ئێران و پەرەسەندنی گرژییەکان لەگەڵ ئەمریکا، نرخی نەوت بەرزبووەتەوە
راپۆرتە ئابوورییە جیهانییەکان ئه‌مڕۆ شەممە رایانگەیاند، دوای هێرشی سەر ئێران، نرخی نەوت بە رێژەی نزیکەی 2% بەرزبووەتەوە، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە 72 دۆلار و 48 سەنت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە نیگەرانییەکان لەبارەی پچڕانی ئەگەری دابینکردنی نەوت هه‌یه.
بانکی بارکلیز ڕایگەیاندووە کە، “دەتوانێت نەوتی خاوی برێنت بەرزبێتەوە بۆ نزیکەی 80 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، لە ئەگەری هەر پچڕانێکی بەرچاو لە دابینکردندا”.
ئاماژەی بەوەشکردووە “بازاڕ بەهۆی گرژییەكانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شوێنه‌كانی دیكه دەناڵێنێت، هەرچەندە مەرج نییە هەر بەرزبوونەوەیەک ببێتە هۆی پچڕانی دەستبەجێی دابینکردن”.
بارکلیز هۆشداری دا لەوەی “بازاڕەکان تووشی فشاری پێکهاتەیی دەبن بەهۆی دابەزینی یەدەگەکان و بچووکبوونەوەی توانای یەدەگ لەگەڵ خواستی جێگیردا”. جەختیشی لەوە کردەوە کە “هەر بەرزبوونەوەیه‌كی زیاتر دەتوانێت نرخەکان بەرزتر بکاتەوە، لەکاتێکدا نەبوونی هیچ پچڕانێکی فیزیکی لە دابینکردندا دەتوانێت ببێتە هۆی دابەزینی نرخەکان لە 3 بۆ 5 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک”.
بازاڕ و بۆرسه‌ی جیهانی له‌وه ده‌ترسن ئێران گه‌رووی هورمز دابخات، كه رێگه‌ی به‌شێكی زۆری كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگر و بازرگانییه‌كانی جیهانه.