زیانەکان نەزانراون
مووشەکەکانی ئێران گەیشتنە ئیسرائیل؛ یەکێکیان بەبێ زیان تێکشکێندرا
964+
وریا فەتاح
کەمێک لەمەوبەر مووشەکە بالیستییەکانی ئێران گەیشتنە ئاسمانی ئیسرائیل، بەوهۆیەوە سوپای ئەو وڵاتە کەوتە حاڵەتی ئامادەباشی و زەنگی مەترسی لە زۆربەی شارەکان لێدرا.
وردەکاریی دۆخەکە بەپێى میدیاى ئیسرائیلى بەمشێوەیەیە:
دەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوە لە قودس و دەوروبەری، هەروەها لە ناوچە جیاوازەکانی باکوور و باشووری ئیسرائیل دەبیسترێت.
سوپای ئیسرائیل (IDF) رایگەیاند، سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانییان چالاک کردووە و لە ئێستادا سەرقاڵی تێکشاندنی مووشەکە بالیستییەکانن.
سەرچاوەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە کە مووشەکێکی ئێرانی لەلایەن بەرگری ئاسمانییەوە لە ئاسمانی ناوەڕاستی ئیسرائیل تێکشکێندراوە.
داوا لە دانیشتووانی ئیسرائیل کراوە بچنە حەشارگەکان و تا مەترسییەکە دەڕەوێتەوە نەێنە دەرەوە.
تاوەکو ئەم ساتە، هیچ زانیارییەک دەربارەی زیانی گیانی و برینداربوون بڵاونەکراوەتەوە.