فرێد كاچەر
سێ مانگ بوو پۆستەكەی وەرگرتبوو
سەرۆكی ئەركانی هاوبەشی سوپای ئەمریكا لەسەر كار لابرا
ئەرسەلان عەبدوڵا
سێ سەرچاوە بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاند، فرێد كاچەر لە پۆستی سەرۆكی ئەركانی هاوبەشی سوپای ئەمریكا لابرا و دەگەڕێتەوە ئەركەكانی لە هێزی دەریایی ئەمریكا.
ئەمەش دوای تەنیا سێ مانگ لە وەرگرتنی پۆستەكەی دێت و لە كاتێكیشدایە هێزێكی زۆری ئەمریكا لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن و ئەگەری هەیە شەڕ لەگەڵ ئێران رووبدات.
جۆزێف هۆڵستید، وتەبێژی سەرۆک ئەرکانی هاوبەش، ئەمڕۆ پێنجشەممە پشتڕاستی کردەوە، كاچەر دەگەڕێتەوە بۆ ئەرکی چالاک لە هێزی دەریایی ئەمریکا، بەبێ ئەوەی هۆکاری دوورخستنەوەی دیاری بکات.
یەکێک لە سەرچاوەکان بۆ ئاژانسەكە ئاماژەی بەوە کردووە، كاچەر کەسێکی شیاو نەبوو بۆ ئەو پۆستە.
بەڵام سەرچاوەکان روونیان نەکردووەتەوە کە ئایا هۆکارێکی دیاریکراو لە پشت بڕیارەکەوە هەیە یان نا.
سەرۆکی ئەرکانی هاوبەش كاری ئەوەیە، پشتگیرییەکی چارەنووسساز پێشکەش بە سەرۆک ئەرکانی سوپا دەكات، پۆستەکەی بە یەکێک لە گرنگترین رۆڵەکانی سەرکردایەتی لە پنتاگۆن دادەنرێت و زۆرجار دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی پلە بەرزەکان، لەوانەش چاودێریکردنی فەرماندەییە شەڕکەرەکان.
هاوکات ئەمڕۆ واشنتۆن و تاران لە ژنێڤ سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، لە گەڕی سێیەمدا دانوستان دەکەن، ئەو دانوستانانەی کە ئەمریکا بە گرنگی دەزانێت بۆ رێگریکردن لە ململانێکان.