قایمقامی سلێمانی بۆ 964:
“مریشک بخۆن و هیچ ترسی ناوێ”
دیلان محه‌مه‌دجه‌زا
چەند رۆژێكە دەرمانی مریشكی دەواجنەكان بووەتە كێشە و به‌دواداچوون، كه بووه‌ته جێی دڵه‌ڕاوكێ و ترس لای هاوڵاتیان، به‌ڵام قایمقامی سلێمانی ده‌ڵێت، مریشک بخۆن و هیچ مه‌ترسی نییه.
په‌یامنێری 964 ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26.2.2026 خۆی گه‌یانده قایمقامیه‌تی قه‌زای سلێمانی، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیایی بۆ هاوڵاتیان وه‌ربگرێت سه‌باره‌ت به بابه‌تی مریشكی ده‌واجنه‌كان.
جەمال حوسێن بەرێوەبەری سامانی ئاژەڵ به 964ی وت، “ئەو مریشكەی دەرمانی پێدراوە نەهاتووەتە بازاڕەوە و نزیكه‌ی 18 هۆڵی ده‌واجنن، مریشكه‌كان كه‌ره‌نتینه كراون، بۆیه مه‌ترسی له‌سه‌ر مریشكی بازاڕ نییه و ترسی ناوێ”.
وتیشی، فرۆشتنی مریشک له هۆڵه‌كانه‌وه بۆ بازاڕ و ساغكردنه‌وه‌ی، كارێكی هاكه‌زایی نییه و به چه‌ند رێوشوێنێكدا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌وه نییه هه‌ر كه‌سێك مریشک بهێنێته بازاڕ و ساغی بكاته‌وه.
دواتر فازیڵ عومەر قایمقامی سلێمانی به وه‌كاله‌ت، به 964ی وت، مریشک بخۆن و مەترسن، من خۆم ده‌یخۆم.
وتیشی، ئه‌و مریشكانه‌ی ده‌رمانیان پێدراوه، كه‌ره‌نتین كراوه، پاش لێكۆڵینه‌وه‌ش مریشكه‌كه له‌ناوده‌برێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، راده‌ی مه‌ترسییه‌كه ده‌زانین و به یه‌قینه‌وه قسه ده‌كه‌ین، كه كۆنتڕۆڵی ئه‌و مریشكه و ده‌رمانه كراوه و به‌شێكی زۆری ده‌رمانه‌كه هه‌ر به كار نه‌هێنراوه و پێڕانه‌گه‌یشتوون.
له چه‌ند رۆژی رابردوو بابه‌تی به‌كارهێنانی ده‌رمانێك بۆ ده‌واجنه‌كانی مریشک، كه ده‌گوترێت مه‌ترسی بۆ سه‌ر مرۆڤ هه‌یه و تووشی شێرپه‌نجه‌ی ده‌كات، بووه‌ته جێی باس و خواسی خه‌ڵكی كوردستان و میدیاكان و ترس و دڵه‌ڕاوكێشی دروست كردووه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا