لە کەلار

ماتۆڕسوارێک بەسەختی برینداربووە و ناسنامەی دیار نییە

964+

شۆڕش قادری

لە کەلار ماتۆڕسوارێک بەسەختی برینداربووە و ناسنامەی دیار نییە، پۆلیس داوای کەسوکاری دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە بانگەوازێکی بەپەلەدا دەڵێت، “ماتۆڕسکیلێک لەنزیک نەخۆشخانەی شەهید شیرەی نەقیب ئۆتۆمبێل لێیداوە و شۆفێرەکەی برینداربووە و باری تەندروستی ناجێگیرە و رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی دەکرێت”.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی نەبوونی ناسنامەوە، بریندارەکە ناناسرێتەوە، بلوزێکی سەوز و شەڕواڵێکی کوردی خاکی لەبەردایە.

پۆلیسی گەرمیان داوا لەکەسوکاری دەکات بەپەلە سەردانی نەخۆشخانەی شەهید هەژار بکەن لە کەلار.

لە كەلار ماتۆڕسوارێك بە سەختی بریندار دەبێت و دەبرێت ب...

لە كەلار ماتۆڕسوارێك بە سەختی بریندار دەبێت و دەبرێت بۆ فریاكەوتن