964 باسی کردووە

بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی؛ بە مەرج دیناری کۆنە دەگۆڕین بە تازە

ئەحمەد مستەفا

بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی ئیسلامی ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، خزمەتگوزاریی گۆڕینەوەی دراوە کاغەزییە زیانپێگەیشتووەکانی کارا کردووە.

بانکەكە، تەنیا بۆ دراوی دیناری عێراقی خزمەتگوزارییەکەی بەردەستە و دۆلار و دراوەکانی دیکە ناگرێتەوە.

بانکەکە لە هەولێر، دهۆک و سلێمانی، و بەغدا لقی هەیە.

ئەمەش مەرجەکانن:

یەکەم- دراوەکە زیانی پێگەیشتبێت یان تێکچووبێت، بەڵام نەدڕابێت.⁣
دووەم- لە دوو پارچەی جیاواز پێکهاتبێت کە ژمارەی زنجیرەیی جیاوازیان هەبێت.⁣
سێیەم- بە شریتی چەسپێنەر لە یەکێك لە لایەکانەوە لکێنرابێت.⁣
جوارەم- کون کرابێت، یان لە چەند گۆشەیەکەوە پارچە بووبێت.⁣
پێنجەم- هەڵەی چاپکردنی تێدابێت، یان ڕوون نەبێت.⁣
شەشەم- مۆر یان نووسینی لەسەر بێت (بە مەرجێک کاریگەریی لەسەر شێوەی دەرەوەی نەبێت).⁣
حەوتەم- کەمتر لە 50%ی ڕووبەرەکەی لەدەست دابێت.⁣

لە کاتژمێر 8:00 بەیانی تا 3:00 پاشنیوەڕۆ، یەکشەممە تا چوارشەممە بانکەکە کراوەیە، رۆژی پێنجشەممە بانکەکە لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی تا 2:00ی پاشنیوەڕۆ کراوەیە و  رۆژانی هەینی و شەممە داخراوە.