بە دوو مەرج

لە سەیدسادق کارمەندیان بۆ پڕۆژەکەی رووناکی دەوێ

964+

ئەحمەد مستەفا

قایمقامیەتی سەیدسادق هەلی دامەزراندنی بۆ پڕۆژەی رووناكی راگەیاند و تەنیا دو مەرجیان هەیە.

ئەمڕۆ سێ‌شەممە 24.2.2026، قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق لە بڵاوکراوەیەکدا کە 964 بینوویەتی رایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتیان و دانیشتوانی سنووری شارۆچکەکەمان دەکەینەوە، هەرکەسێک خوازیارە بەکارمەند لەتیمی پڕۆژەی رووناکی دابمەزرێت، فۆڕم پڕ بکاتەوە.

بەو مەرجەی، ئەو کەسەی ناوی خۆی تۆمار دەکات بۆ کارکردن وەک تیمی پڕۆژەی رووناکی، شارەزای لە زمانی ئینگلیزی و بەکارهێنانی کۆمپیوتەر هەبێت.

بۆ تۆمارکردن پەنجە دابگرە.

گرانی نرخی پڕۆژەی روناکی رێکخراوەکانی هێنایە داواکاری...

گرانی نرخی پڕۆژەی روناکی رێکخراوەکانی هێنایە داواکاری گشتی