ڤیدیۆ: كانی سپی جارێكی دیكه ته‌قییه‌وه
+964
ئاسۆ وەرتی ـــ سۆران
کانی سپی، كه دەکەوێتە ناحیەی سمیلانی سەر بە قەزای چۆمان، جارێكی دیكه ته‌قیوه‌ته‌وه و دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی بە ناوچەکە بەخشیوە، هاوڵاتیانیش دڵخۆشن به‌مه و سەردانی دەکەن.
کانی سپی، یان کانیە سپییە، دەکەوێتە لەسەر رووباری سمیلان، ساڵانە له سەرەتای مانگی ئادار ده‌بووژێته‌وه و ئاوێکی زۆری لێدەڕێژێت و تا كۆتایی مانگی ئایار به‌رده‌وام ده‌بێنت.
هاوڵانی سنوورەکە دڵخۆشن ئەمساڵیش کانیاوەکە ته‌قیوه‌ته‌وه، كه کاریگەری دەبێت لەسەر زیادبوونی ئاستی ئاوی رووباری سمیلان.
رووباری سمیلان دەڕژێتە ناو رووباری باڵەکایەتی و سەرچاوەی رووبارەکەش کانیاو و بەفری حەساری سەکرانه، كه دەتوێتەوە و تێکەڵ بە ئاوی رووبارەکە دەبێت.
بەهۆی بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو ئاستی ئاوی ژێرزەوی بەرزبووەتەوە، چەندان کانیاو و شیوەڵ بووژاونەتەوە.
بە پێی ئاماری کشتوکاڵی چۆمان، رێژەی بارانباراینی ئەمساڵ لە سنووری قەزای چۆمان 489 ملیمه و ساڵی پاریش ئەم کاتە 533 ملیم باریبوو.
بارانبارینی ئەم ساڵ لەکاتی خۆیدا باریوە، ئەمەش وای کردوە بارانەكه سوودی هه‌بێت و مه‌ترسی وشكه‌ساڵی كه‌متر بێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا