بە مەقامی راست
دەبێت بانگی نیوەڕۆ زیندوو بێت و چالاکت بکاتەوە
964+
توانا نەقی
لە دووەم ئەڵقەی بەرنامەی بانگدان مامۆستا شێرزاد باسی مەقامات و شیوازی بانگدانی بانگی نیوڕۆ دەکات.
ئەو دەڵێت، بانگدانی نیوەڕۆ لە زۆر بەی وڵاتان و لای خۆشمان دەبێت بە مەقامی راست بێت چونکە خەڵک لەسەر کارە و نیوەی رۆژەکەیە و حەیەویەتی دەوێت بۆیە ئەو مەقامە گونجاوە.
کۆنترین بانگدانیش بەو شێوازە و بەو مەقمە لەلایەن میسرییەکانەوە بووە کە مامۆستا شێرزاد نمەنەکەی دەڵێتەوە.