ئەم شەڕە کەی هەڵدەگیرسێت؟
نهێنی کەشتییە زەبەلاحەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
964+
توانا نەقی
ئەمریکا بە چ هێزێکەوە هاتووە و ئێران بە چەکی کام وڵاتە خۆی ئامادە کردووە هەموو ئامادەکارییەکانی هەردوو لا چین ئەی کەشتییە زەبەلاحەکان کە نزیک بوونەتەوە کامانەن هەموو ئەمانە لەم ئەڵقەیەی سەحاتی سفر باسکراوە.
عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی وردەکاریی کەشتییە زەبەلاحەکانی ئەمریکا و مووشەکەکانی ئێران دەخاتەڕوو، کە ئێستا هەریەک لە کەشتیەکانی ئەبراهام لینکۆڵن و جێراڵد فۆرد و هاری تورمان گەیشتوونەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەشتی زەبەلاحی جورج بۆشیش بەرێگەوەیە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو کەشتیانە نزیکەی 280 فڕۆکەی لەسەرە و بەهەموو قاعیدە سەربازیەکانیشەوە ئەمریکا زیاتر لە 500 فڕۆکەی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ئامادەیە.
سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی ئێران دەڵێت، ئێرانێش موشەکی حاجی قاسم و نوری ئامادەیە بۆ رووبەڕووبوونەوە و هەروەها لەلایەن چینیشەوە موشەکی وەرگرتووە، سیستەمە بەرگریەکانی روسیا و چینیشی ئامادەن.
لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکە عەقید سەلام باسی درۆنەکانی ئۆکرانیا و روسیای کرد کە چۆن ئێستا گۆرانکارییان بەسەردا هاتووە و درۆنی تەلدارن و بە سیمێکی فایبەرگڵاس کە قایمە و ناسوتێت و نابڕێت بە درێژایی 150 کیلۆمەتر دەینێرن.
ئۆکرانیا رۆژانە 600 دانە لەو درۆنانە هەڵدەدات و تێچووی هەریەکێکیشیان 500 دۆلارە.