نرخی نەوت روولەسەرە
بەرزبووتەوە
نەوت بە 71 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
964+
توانا نەقی
دوای بەرزبوونەوەکانی هەفتەی رابردوو لە دوێنێوە نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردووە و هەر بە رمیلێک سەروو 71 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکر و لە چاو دوێنێدا کەمێک بەرزتر بووتەوە.
ئهمڕۆ سێشەممە 24.2.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی بهرمیلێك نهوتی برێنت به 71 دۆلار و 90 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی بەڕێژەی 0.41٪ بەرزبووەتەوە ئەمە تەنیا لەچاو دوێنێدا.
ههروهها نرخی بهرمیلێك نهوتی خاوی تێكساس به 66 دۆلار و 70 سەنت مامهڵهی پێوه دەکرێت و ئەویش بەڕێژەی 0.39٪ بەرزبووەتەوە.
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخى نەوت بەشێکى پەیوەستە بە گفتوگۆ و گرژی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا و هەروەها گەیشتنى كەشتی فڕۆكەهەڵگری گەورەی جێڕاڵد فۆرد بۆ كەناراوەكانی مەغریب.