"بۆ هەموو شارەکانی دیکەش دەخوات"

هەزەی کۆیە چۆڵ و هۆڵە و بە 25 خولەک ئیشت رایی دەکرێت

964+

دەریا ئەحمەد – کۆیە

پێچەوانەی هەولێری پایتەخت، هەزەی کۆیە چۆڵ و هۆڵە و کەی بتهەوێ، دەچیتە ژوورەوە و بە کەمتر لە 25 خولەک رزگارت دەبێ.

رۆژانە لە هەولێر بەسەدان ئۆتۆمبێل لە بەردەم شوێنەکانی پشکنینی ساڵانەی ئۆتۆمبێڵ بەتایبەتیش لە شەقامی 32 پارک و گەڕەکی کەس نەزان دەوەستن، خەڵک هەیە لە پارشێوەوە دەچێتە سەرەوە بۆ ئەوەی بە رۆژێک ئیشەکەی رایی بکرێت، بەڵام ئەوەتا هەزەی کۆیە بەردەوام خەڵوەتە و کەس رووی تێناکات.

محەمەد رەحمان بەڕێوەبەری هەزەی کۆیە بە 964ـی وت، “هەندێک لە هاوڵاتیان پێیانوایە، هەزەی کۆیە بۆ شارێکی دیکە نابێ، بەڵام لە خانەقینەوە تا زاخۆ هیچ جیاوازییەکی نییە و دەتوانین لێرە بە کاتێکی کەم و کەمتر لە 25 خولەک ئیشەکەی بۆ بکەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆیە هەردوو بەشی هەزە و پشکنینی بەڕادیشی لێیە، تەنیا کێشەی ئەوان ئەوەیە کە ساڵیانەی ئۆتۆمبێلیان نییە و ئەو شۆفێرانەی بیانەوێت ساڵیانە تازە بکەنەوە، دەبێ بچنە هەولێر.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

سەدان ئۆتۆمبێل سەرەیان بۆ هەزە گرتووە و پارشێویش لەناو...

سەدان ئۆتۆمبێل سەرەیان بۆ هەزە گرتووە و پارشێویش لەناو ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن