ریگاى دەربەندیخان کەلار
دەربەندیخان بۆ کەلار
شۆفێران ئاگاداربن؛ پردی ئاوەخێری بەشێکی داخرا
964+
وریا فەتاح
هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی کارکردن تێیدا، سەرەتای پردی گوندی “ئاوەخێری” بەشێکی داخراوە و هاتووچۆ لەسەری سنووردار کراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمیان لە ئاگادارییەکدا شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، کە لە ئێستادا تیمەکان سەرقاڵی کارکردنن لە پردی گوندی ئاوەخێری.
بەو هۆیەشەوە سەرەتای چوونی پردەکە بەشێکی داخراوە و ڕێگاکە بەرتەسک بووەتەوە، بەجۆرێک لە یەک کاتدا تەنیا یەک ئۆتۆمبێل دەتوانێت پیایدا تێپەڕێت.
هاتووچۆ داوا لە شۆفێران دەکات، تاوەکو تەواوبوونی کارەکان و کردنەوەی تەواوەتی پردەکە، بە وریاییەوە شۆفێری بکەن و ئاگاداری ئەو بەربەستە بن بۆ ئەوەی تووشی ڕووداوی نەخوازراو نەبن.