هاتوچۆی گەرمیان: "ئاڕاستەی هاتن بۆ کەلار کراوەتەوە و شۆفێران دەتوانن بەکاری بهێنن"

لە گوندی “ئاوەخێری”یەوە رێگەی هاتن بۆ کەلار کرایەوە

ژێوار خدر

ئەگەر لە دەربەندیخانەوە بۆ کەلار رۆێشتن، لەگوندی “ئاوەخێری” ئاراستەی چوون بۆ کەلار کراوەتەوە و شۆفێران دەتوانن بۆ هاتووچۆکردن بەکاری بهێنن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئەمڕۆ پێنجشەممە 31.7.2025 ئاگادارییەکی بۆ شۆفێران بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، رێگەی کەلار بۆ دەربەندیخان لەگوندی “ئاوەخێری” ئاراستەی هاتن بۆ کەلار کراوەتەوە و شۆفێران دەتوانن بەکاری بهێنن بۆ هاتووچۆکردن.

ئێستا رێگەکە دوو ئاراستەیە تکایە بۆ

دەشڵێت، ئاگادار بن ئێستا رێگەکە دوو ئاڕاستەیە، بۆئەوەی توشی رووداوی نەخوازراو نەبن.