بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێکەوت

گەورەترین بنکەی ئەمریکا لە سوریا چۆڵ دەکرێت

964+

وریا فەتاح

هێزەکانی ئەمریکا دەستیان کرد بە چۆڵکردنی بنکەی “قەسرک” لە حەسەکە، کە بە گەورەترین بنکەی ئەمریکا لە سوریا دادەنرێت و ئاراستەی هێزەکەش بەرەو هەرێمی کوردستانە.

ئەمڕۆ دووشەممە دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی کە کەرەستە و سەربازیان هەڵگرتووە، بنکەکەیان لە باکووری رۆژئاوای حەسەکە جێهێشتووە، بەڵام  پرۆسەی چۆڵکردنی بنکەی قەسرک خێرا نابێت و ڕەنگە چەند هەفتەیەک بخایەنێت.

بە چۆڵکردنی قەسرک، تەنیا یەک بنکەی ئەمریکییەکان لە سوریا دەمێنێتەوە، ئەویش بنکەی “خەراب ئەلجیر”ـە لە نزیک رمێلان (باشووری حەسەکە).

پێشتر بنکەکانی شەدادی، حەسەکە، دێرەزوور و تەنەف لە چوارچێوەی پلانی کشانەوەدا چۆڵکرابوون.

ئەم جوڵەیە بەشێکە لە پلانی واشنتن بۆ کشاندنەوەی نزیکەی 1000 سەرباز لە خاکی سوریا، ئەوەش دوای ئەوەی لە ساڵی 2025 سوریا بە فەرمی بووە ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، هەرچەندە ئەمریکا جەخت دەکاتەوە هێزەکانیان بۆ هەر مەترسییەکی داعش لە ئامادەباشیدا دەبن.

عێراق و ئەمەریکا قۆناغى نوێی هەماهەنگى سەربازیی نێوان...

عێراق و ئەمەریکا قۆناغى نوێی هەماهەنگى سەربازیی نێوانیان دەستپێکرد