مەشقەکانی ریال مەدرید فۆتۆ: توویتەری ریال مەدرید
ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ دۆسته كهتهلۆنییهكانی یاریی هه‌یه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11.3.2023 له گه‌ڕی 25ی خولی ئیسپانیا یانه‌ی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئیسپانیۆل یاریی ده‌كات، كه تیپێكی شاری بارسێلۆنایه و به دۆستی مه‌دریدییه‌كان ناسراون.
ریال مه‌درید هه‌وڵ ده‌دات جیاوازیی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنای پێشه‌نگ كه‌م بكاته‌وه، كه ئێستا 9 خاڵ له یه‌كتره‌وه دوورن، بارسا به 62 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌مه و ریالیش 53 ساڵ له پله‌ی دووه‌مه.
كه‌ریم بنزێما، مێندی و ئالابا، سێ دیارترین یاریزانی ریال مه‌دریدن، كه ئه‌مڕۆ به‌هۆی پێكانه‌وه به‌شداریی ناكه‌ن.
ئیسپانیۆڵ، كه ئێستا له پله‌ی 13یه به 27 خاڵ، تیپی دووه‌می هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیایه و به‌وه‌ش ناسراون، پشتگیریی حكومه‌تی ئیسپانیا ده‌كه‌ن.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
ریال مه‌درید – ئیسپانیۆڵ 16:00
ئێڵچی – ڤایادۆلید 18:15
سێلتاڤیگۆ – رایۆڤاییكانۆ 20:30
ڤالێنسیا – ئۆساسۆنا 23:00.