لەکۆی 21 شوێنکار 11ـیان نموونەی گازیان لە پشکنین دەرنەچووە - وێنە؛ قایمقامیەتی رانیە
لە قەزای رانیە
لەکۆی 21 شوێنکار 11ـیان نموونەی گازیان لە پشکنین دەرنەچووە
شۆڕش قادری
لە رانیە پشکنین بۆ گازی 21 شوێنکار کرا، 11ـیان لە پشکنینەکە دەرنەچوون و رێکاری یاساییان بەرامبەر گیرایەبەر.
بەپێی راگەیەنراوێکی قایمقامیەتی قەزای رانیە، لێژنەی سوتەمەنی بەهاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین/ بەشی ئابووری و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی راپەڕین، بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە کوالێتی گاز نموونەیان لە 21 شوێنکار وەرگرتووە بۆ پشکنینی تاقیگەیی.
ئاماژەی بەوەشکراوە، لە ئەنجامدا 11 نموونە لە پشکنین دەرنەچوون، بۆیە رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکارن گیراوتەبەر.
قایمقامیەتی قەزای رانیە بۆ دڵنیابوونەوەی هاوڵاتیان، وێنەیەکی لەو پشکنینە لە پەیجەکەی خۆی بڵاوکردووەتەوە.
چەند وێنەیەکەی ئەنجامی ئەو پشکنینەی لێژنەی سوتەمەنی قایمقامیەتی رانیە ئەنجامیداوە لە خوارەوە؛