ئه‌گه‌ر شه‌ڕ روونه‌دات
ئه‌گه‌ری هه‌یه رۆژی هه‌ینی گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستانی ئێران و ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌بچێت
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ماڵپه‌ڕی ئاکسیۆسی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هەینی داهاتوو گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەڕێوەبچێت.
ماڵپەڕەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمریکاوە بڵاویکردووه‌تەوە، “پێشبینی دەکرێت رۆژی هەینیی داهاتوو گفتوگۆ لە نێوان ئەمریکا و ئێران ئەنجام بدرێت، ئەگەر ئێران لە ماوەی 48 کاتژمێردا پێشنیارێک سەبارەت بە رێککەوتن پێشکەش بکات”.
سەرچاوەكه ئاماژەی بەوەش کرد، “رەنگە واشنتۆن و تاران ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتنێکی کاتی تاوتوێ بکەن پێش ئەوەی کاربکەن بۆ رێککەوتنێکی تۆکمە و هه‌میشه‌یی له باره‌ی به‌رنامه‌ی ئەتۆمیی ئێرانه‌وه”.
تا ئێستا دوو گه‌ڕی دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له عومان و سویسرا ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام هێشتا ئاسۆی هیچ رێككه‌وتنێك دیار نییه و ئه‌گه‌ری شه‌ڕ و هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران زۆرتر بووه.