هاوینه‌هه‌واری مارالاگۆ له فلۆریدا، كه شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكایه
شوێنی مانەوەی سەرۆكی ئەمریكایە
پاسه‌وانه نهێنییەکان كه‌سێكیان لە فلۆریدا كوشت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، كه‌مێك پێش ئێستا پاسه‌وانه‌كانی كۆشكی سپی، كه به “خزمه‌تگوزاری نهێنی” ناسراون، كه‌سێكیان به فیشه‌ك كوشت، كه هه‌وڵیدابوو بچێته ناوچه‌ی ئەمنی له هاوینه‌هه‌واری مارالاگۆ.
دەزگای خزمەتگوزاری نهێنی، كە ئەركی پاراستنی بەرپرسە باڵاكانی ئەمریكایە، رایگەیاند، ئەو کەسەی تەقەی لێکراوە و کوژراوە، هەوڵیداوە بە شێوەیەکی نایاسایی بچێتە ناو ناوچەیەكی پارێزراو لە هاوینەهەواری مارالاگۆی ترەمپ لە وێست پاڵم بیچ لە فلۆریدا.
دەزگاكە رایگەیاندووە، ئەو کەسە لەلایەن دەروازەی باکووری مارالاگۆوە چاودێریی کراوە و شتێکی بەدەستەوە بووە، كە پێدەچێت دەمانچە و دەبەیەکی سووتەمەنی بووێت.
تۆڕی سكای نیوز نووسیویه‌تی، هەرچەندە دۆناڵد ترەمپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا زۆرجار کۆتایی هەفتەکان لە هاوینەهەواری فلۆریدا كاتی خۆی بەسەر دەبات، بەڵام لە كاتی رووداوه‌كه لە کۆشکی سپی بووە له واشنتن.
بڕیارە ئەم ئێوارەیەش پۆلیسی فیدراڵی ئەمریكا FBI و دەزگای خزمەتگوزاری نهێنی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجام بدەن و وردەكاریی رووداوەكە بخەنەڕوو.