ئاساییشێک گیانی لەدەستداوە

داعش هێرشی کردە سەر رۆژئاوای رەقە

964+

توانا نەقی

لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی داعش بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هێرشی کراوەتە سەر بازگەی ئەلسەباحیە لە رۆژئاوای ڕەقە و بە دۆشکە بازگەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کراوەتە ئامانج.

نوسینگەی 964 لە رۆژئاوا زانیاری ئەوەی دەستکەوتووە، بەهۆی هێرشەکەی چەکدارانی داعشەوە ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە خەڵکی ئیدلبە گیانی لەدەستداوە.

ئەوەش پشتڕاستکراوەتەوە کە لە بەرامبەردا هێزە ئەنییەکانیش یەکێک لە هێرشبەرەکانیان کوشتووە و دەستیشیان گرتووە بەسەر پشتێنەیەکی بۆمبڕێژکراو و چەند نارنجۆکێی دەستی و دۆشکەیەک.

ده‌نگۆى هێرشی داعش بۆ سه‌ر گوندێكی ناحیه‌ى شوان ره‌ت...

ده‌نگۆى هێرشی داعش بۆ سه‌ر گوندێكی ناحیه‌ى شوان ره‌تده‌كرێته‌وه‌