گوایه شه‌وى رابردوو بووه
ده‌نگۆى هێرشی داعش بۆ سه‌ر گوندێكی ناحیه‌ى شوان ره‌تده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌ره‌نگانى شه‌وى رابردوو ده‌نگۆیه‌ك بڵاوكرایه‌وه گوایه چه‌ند چه‌كدارێكی داعش هێرشیان كردووه‌ته‌وه سه‌ر گوندێكی ناحیه‌ى شوان و ته‌قه دروستبووه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى بوونی داعش لەم سنوورە به دوور ده‌زانێت.
ناحیەی شوان سه‌ر به قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵه، لە رووی جوگرافییەوە سەر بە پارێزگای کەرکوک و لە رووى ئیداره‌ییه‌وه سه‌ر به حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منى به 964ـى راگه‌یاند، شه‌وى رابردوو به‌داواداچوونیان بۆ ئه‌م ده‌نگۆیه كردووه، كه له گوندى (ته‌په‌كوڕه) بووه، ژماره‌یه‌كى زۆرى هێزەکانی کۆماندۆ و بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکان گەیشتونەتە گوندەکە.
وتیشی “چوونه‌ته ئه‌و ماڵه‌ى كه گوایه چه‌ند چه‌كدارێكیان بینیوه، خاوه‌ن ماڵه‌كه پێیوتوون، كه 20 تاوه‌كو 30 چه‌كدارى ریشدار له ده‌رگاى ماڵیان داوه، ئه‌ویش ده‌رگاى لێ نه‌كردوونه‌ته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، خاوه‌ن ماڵه‌كه دڵنیا نییه ئه‌م چه‌كدارانه كێن، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌و بینیویه‌تى كه‌سانى ریشدار بوونه و به‌قسه‌ى خاوه‌ن ماڵه‌كه و ته‌قه له‌نێوانیان دروستبووه چونكه ده‌رگاى لێ نه‌كردوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ك لەگەڵ ئەوەی پشتڕاستیکردەوە کە شەوی رابردوو لە گوندەکە تەقەکردن بیستراوە، بەڵام به دووری ده‌زانێت كه چه‌كدارانى داعش له سنوورى ناحیه‌ى شوان‌دا هه‌بن و پێیوایه “ئه‌وه‌ى خاوه‌ن ماڵه‌كه ده‌یڵێت ته‌نیا گومانكردنێكه و هیچی دیكه نیه”.