رۆژی زمانی دایکە لە جیهان
سێ ئەنجومەن لە ئەوروپا
خوێندن بە زمانی دایک مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ مانەوەی کورد
964+
ئەحمەد مستەفا
“خوێندن بە زمانی دایک مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ مانەوەی کورد”، ئەمە قسەی سێ ئەنجومەنی کوردە لە ئەوروپا و لە شارەکان، “سویسرا و برۆکسل و ستۆکهۆڵم” لە رۆژی زمانی دایک لە جیهان.
لەلای کورد رستە هەمیشە لە یادەکەی،”بەکوردی دەژیم بە کوردی دەمرم، بە کوردی دەیدەم وەرامی قەبرم” بووە بە قەڵغانی پاراستنی زمان و کورد بوون.
سێ ئەنجومەنەکە دەڵێن، زمان گرنگترین ئامرازی پەیوەندییە و هەر نەتەوەیەک شکۆ و بوونی خۆی بە زمانەکەی دەپارێزێت، لەدەستدانی زمان دەبێتە هۆی لەناوچوونی مێژوو و کلتوور و هونەری ئەو گەلە، ئەرکی هەمووانە ئەم نرخە پیرۆزە بپارێزن و بیگەیەننە نەوەکانی داهاتوو.
بۆیە خوێندن بە زمانی کوردی مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ مانەوەی گەلەکەمان.
نزیکەی شەش هەزار زمان هەن کە لە جیهان هەن، سێ هەزاریان مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە، زمانی کوردیش یەکێکە لە زمانە هەرە کۆنەکانی جیهان و خاوەنی چەند زاراوەی سەرەکییە کە بریتین لە کرمانجی، سۆانی، زازاکی، کەلهوڕی، لەکی، لوڕی و هەورامی.