"پلانی جێگرەوەم هەیە"

ترەمپ بڕیارەکەی دادگای باڵای ئەمریکای بە شەرمەزارکەر وەسفکرد

964+

شۆڕش قادری

دۆناڵد ترەمپ بڕیاری دادگای باڵای وڵاتەکەی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پێناسی گومرگی بە شەرمەزارکەر وەسفکرد و دەڵێت، پلانی جێگرەوەی هەیە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “دادگای باڵا لە بەرژەوەندی وڵاتانی دیکە بڕیاریداوە و هەست بە شەرمەزاری دەکەم بەهۆی هەڵوێستی بەشیک لە ئەندامانی دادگا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، واز لە ئامانج و نیەتەکانی ناهێنێت و پلانی جێگرەوەی هەیە بۆ جێبەجێکردنی پێناسی گومرگی.

دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدابوو بە جێبەجێکردنی پێناسی گومرگی باجێکی زۆر بخاتە سەر ئەو کاڵا و شتومەکانەی کە لە وڵاتانی دیکەوە دەبرێنە ناوخۆی ئەمریکا، بەو ئامانجەی خەڵک ناچاربێت کاڵای ناوخۆیی بکڕێت، بەڵام ئەمڕۆ دادگای باڵای ئەمریکا ئەو بڕیارەی ترەمپی بە نایاسایی دانا و هەڵیوەشاندەوە.

ترەمپ ئابڵۆقەکەی توند دەکات؛ ئەمریکا دەستی بەسەر کەشت...

ترەمپ ئابڵۆقەکەی توند دەکات؛ ئەمریکا دەستی بەسەر کەشتییەکى دیکەى نەوتدا گرت