کەناراوەکانى ڤەنزوێلا

ترەمپ ئابڵۆقەکەی توند دەکات؛ ئەمریکا دەستی بەسەر کەشتییەکى دیکەى نەوتدا گرت

964+

وریا فەتاح

لە ئۆپەراسیۆنێکی “بەرەبەیاندا” و لە نزیک کەناراوەکانی ڤەنزوێلا، هێزەکانی ئەمریکا رێگرییان لە کەشتییەکی گواستنەوەی نەوت کرد.

کریستی نۆم، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە هەژماری خۆی لە (X) بڵاوکردەوە، کە تێیدا ساتەوەختی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکى نەوت لە ناو جەرگەی دەریادا دەردەکەوێت.

نۆم دەڵێت: ئۆپەراسیۆنەکە “پێش سپێدەی بەیانی” ئەنجامدراوە.

ئەمە دووەم ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئەمریکایە لە ماوەی تەنیا دوو هەفتەدا کە لەو ناوچەیەدا رێگری لە کەشتییە نەوتهەڵگرەکان دەکەن.

ئەم هێرش و دەستبەسەرداگرتنە تەنیا چەند رۆژێک دوای بڕیارەکەی دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دێت بۆ سەپاندنی “ئابڵۆقەی دەریایی” بەسەر هەموو ئەو کەشتییە نەوتانەی سزایان لەسەرە و هاتوچۆی ڤەنزوێلا دەکەن.

واشنتن دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم ئابڵۆقە دەریاییەوە، رێگری لە هەناردەکردنی نەوتی ڤەنزوێلا بکات و گوشارە ئابوورییەکانی سەر ئەو وڵاتە توندتر بکاتەوە.

کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئەمریکی لەلایەن ئێرانەوە دەستى ب...

کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئەمریکی لەلایەن ئێرانەوە دەستى بەسەرداگیرا