لە بناری چیای هەڵگورد مین بە دوو کەسدا تەقییەوە
"خەڵکی گوندی ناوەندەن"
لە بناری هەڵگورد مین بە دوو کەسدا تەقییەوە
964+
ئاکام غەفوور – سۆران
لە بناری چیای هەڵگورد مین بە دوو کەسدا تەقییەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.
کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، “بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ئێمە گەیشتووە، ئەو کەسانە خەڵکی گوندی ناوەندەن و رووداوەکەش لە کوێستانەکانی گوندی کانی گۆڵینان روویداوە، هەواڵ بە ئێمە گەیشتووە کە کەسێک گیانی لەدەستداوە، بەڵام هێشتا تیمەکانی ئێمە بەڕێگاوەن و نەگەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، بۆیە لەوە دڵنیا نین”.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری