67 ساڵە شتى وا رووینەداوە
فەرەنسا ریکۆردی بارانبارینی شکاند؛ لافاو رۆژئاوای وڵاتەکەی گرتووەتەوە
964+
وریا فەتاح
فەرەنسا لە شوباتی 2026دا رووبەڕووی شەپۆلێکی لافاوی سەخت بووەتەوە و دەستەی کەشناسی ئەو وڵاتەش (Meteo-France) رایدەگەیەنێت، وڵاتەکە درێژترین زنجیرە رۆژی بارانبارینی لە مێژوودا تۆمار کردووە.
ئەمە درێژترین ماوەی بارانبارینی یەک لەسەر یەکە کە لە فەرەنسا تۆمار کرابێت لەو کاتەوەی لە ساڵی 1959 دەست بە پێوانەکردنی کەشوهەوا کراوە، بەمەش ریکۆردی ساڵی 2023ی شکاند.
لافاو بە شێوەیەکی بەربڵاو ناوچەکانی رۆژئاوای وڵاتەکەی گرتووەتەوە و ئاستی ئاوی رووبارەکان بە شێوەیەکی مەترسیدار بەرز بووەتەوە.
بارانە بەردەوامەکان بوونەتە هۆی پەککەوتنی هاتووچۆ لە چەندین شارۆچکە و زیانێکی زۆر بە ژێرخانی ئەو ناوچانە گەیشتووە.
تیمەکانی فریاگوزاری لە ئامادەباشیدان و هۆشداری دەدرێتە دانیشتووانی ناوچە نزمەکان کە لە نزیک رووبارەکان دوور بکەونەوە.