40 رۆژ لەمەوبەر ژیانى بەخشى

چلەی ماتەمینی “زیاد حەلەب”؛ فەرماندە مێرخاسەکەى رۆژئاوا

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ 40 رۆژ بەسەر شەهیدبوونی فەرماندەی دیار و مێرخاسى کوردان، (زیاد حەلەب) تێدەپەڕێت، کە لە رووبەڕووبوونەوەیەکی سەختدا دژی هێرشە هاوبەشەکانی سوپای سوریا و گروپە چەکدارەکان لە شاری حەلەب گیانى بەخشى.

زیاد حەلەب لە رێکەوتی 10ـی کانوونی دووەمی 2026، لە میانی شەڕ و پێکدادانە سەختەکانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە شەهید بوو.

شەهیدبوونی زیاد حەلەب لە کاتێکدا بووە کە هەردوو گەڕەکە کوردییەکەی حەلەب (شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە) رووبەڕووی هێرشێکی چڕ و دەگمەن بوونەتەوە لەلایەن “سوپای عەرەبیی سووریا” و “گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتی” لە یەک کاتدا. زیاد رۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە تێکشکاندنی ئەو هێرشانە و وەک “ئەندازیاری بەرگرییە مێژووییەکە” ناوی دەهێنرێت.

ژیاننامە و خەبات
زیاد قەدوور، لە ساڵی 1988 لە شاری عەفرین لەدایکبووە و لە خێزانێکی نیشتمانپەروەر پەروەردە بووە.

لەگەڵ سەرھەڵدانی قەیرانی سووریا لە ساڵی 2011، پەیوەندی بە یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPG)ـەوە کردووە.

بەهۆی ئازایەتی و لێهاتووییەوە پلە سەربازییەکانی بڕیوە و بووەتە یەکێک لە فەرماندە مەیدانییە کاریگەرەکان لە شاری حەلەب.

تەنانەت لە وێنەکەشى دەترسن؛ وێنەى زیاد حەلەب لە کەرکوک...

تەنانەت لە وێنەکەشى دەترسن؛ وێنەى زیاد حەلەب لە کەرکوک لابرا