خاوەنەکەی روبەڕوی یاسا دەکرێتەوە

دەست بەسەر 50 کارتۆن شیریندا لە چەمچەماڵ گیرا

964+

ئەحمەد مستەفا

لە چەمچەماڵ بەهۆی نەبوونی مۆڵەت و مەرجەکانى تەندروستی، لە کۆگایەکدا دەستیان بەسەر 50 سینی و کارتۆن شیرینیدا گیرا، خاوەنی ئەو شوێنە رووبەڕووى یاسا دەکرێتەوە.

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوی کردەوە، لە چوارچێوەى کار و چالاکییەکانى لیژنەکەیاندا بەهۆی نەبوونی مۆڵەت و مەرجەکانى تەندروستی، دەستیان بەسەر 50 سینی و کارتۆنی شیرینی لە کۆگایەکدا گرت.

وەک وێنەکانی بڵاوکراونەتەوە، شیرینییەکان تێکەڵ بە یەک بوون، هیچ مەرجێکی تەندروستییان تێدا بەدی نەکراوە.

وەک باسیان کردووە، خاوەنی ئەو شوێنە رووبەڕووى یاسا دەکەنەوە و بەپێی یاسا مامەڵەى لەگەڵ دەکەن، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەت داوا لە هاوڵاتییان دەکات، لە کاتی بینینی هەر سەرپێچیەکدا پەیوەندییان پێوەبکەن، بۆ ئەوەى رێکارى پێویست لە بەرامبەر سەرپێچیکاران بگرنەبەر.

رەمەزانە و بەردەم دوکانەکانی شەربەت و پاقلە و شیرینی ج...

رەمەزانە و بەردەم دوکانەکانی شەربەت و پاقلە و شیرینی جمەیان دێت