چەکى بێمۆڵەت و تەقەکردن
پۆلیسى سلێمانى ژمارەیەک تۆمەتبارى دەستگیرکرد
964+
وریا فەتاح
پۆلیسی عەربەت لە چەند هەڵمەتێکی جیادا ژمارەیەک تۆمەتباری دەستگیرکرد، کە تێوەگلاون لە تەقەکردن و بریندارکردنی خەڵک و هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەت، جگە لە دەستگیرکردنی ئەو کەسانە، دەستیشیان بەسەر ژمارەیەک چەکدا گرتووە کە تۆمەتبارەکان بەکاریان هێنابوو.
بەپێى راگەیەندراوەکە، ئێستا سەرجەم تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر راگیراون و بەپێی مادەی 15 لە یاسای چەک و مادەکانی 430 و 405/31 و 406/31 لە یاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.