پۆلیسی ئاگرکوژێنەوە روونکردنەوە دەدات

گومان دەکرێت؛ دوکەڵێکی چڕ ئاسمانی تارانی داپۆشیوە

964+

وریا فەتاح

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاگرێکی گەورە لە ناوچەی “پەرەند” لە نزیک تارانی پایتەختی ئێران کەوتەوە، بەهۆی ئەوەی ناوچەکە لە چەندین بنکەی سەربازی و ستراتیژییەوە نزیکە، دەنگدانەوەی زۆری لە میدیاکاندا دروستکرد.

ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز بڵاوى کردەوە، دوکەڵێکی چڕی ڕەشیان بڵاوکردووەتەوە کە بە ئاسمانی ناوچەی “پەرەند”دا بەرز دەبێتەوە، ئەم ناوچەیە بەوە ناسراوە کە چەندین شوێنی گرنگی سەربازیی لێیە، ئەوەش بووەتە هۆی دروستبوونی گومان لەبارەی هۆکاری ئاگرەکە.

لەبارەى ئاگرەکەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی پەرەند رایگەیاند، ئەو دوکەڵە چڕەی دروستبووە، ئەنجامی سووتانی “قامیشەڵان و گیا و گۆڵی” دەوروبەری کەناریرڕووباری پەرەندە و هیچ شوێنێکی ستراتیژی نەسووتاوە.

وەک ئەوەى باسى دەکات، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانی گیانی یان زیانی ماددی گەورە بڵاونەکراوەتەوە.

به‌رهه‌مهێنه‌ری درامای

به‌رهه‌مهێنه‌ری درامای "تاران" به‌ مردوویی دۆزرایه‌وه‌