سێ بازرگانی چەک و تەقەمەنی بە 50 دەمانچەوە لە تەوێڵە دەستگیر کران – وێنە؛ ئاسایشی سلێمانی
50 دەمانچەشیان پێوەگیرا
سێ بازرگانی چەک و تەقەمەنی لە تەوێڵە دەستگیر کران
شۆڕش قادری
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانی بەچەک و تەقەمەنی لە تەوێڵە راگەیاند.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی، دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر باندێکی بازرگانی چەک و تەقەمەنی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور بەدواداچوون و چاودێری وردیان ئەنجامداوە و توانیوایە رۆژی 16.2.2026 لەشارەدێی تەوێڵە، سێ بازرگانی چەک دەستگیر بکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە لە کاتی دەستیگیرکردنی ئەو کەسانە 50 دەمانچە دەستیان بەسەرداگیراوە، لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 13 لەیاسای چەک، راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.