سلێمانی
شه‌ل نییه و پای شكاوه! داره‌كه هه‌ڵپاچراوه و نه‌بڕاوه‌ته‌وه
دیلان محه‌مه‌دجه‌زا – سلێمانی
بۆ ئه‌وه‌ی كامێرایه‌كی تۆماركردنی سه‌رپێچی شۆفێران و تیژڕۆیی كاره‌كانی خۆی به باشی بكات، دارێكی گه‌وره هه‌ڵپاچراوه، به‌ڵام نه‌بڕاوه‌ته‌وه و ماوه.
په‌یامنێری 964 چووه لای داره‌كه، كه ده‌كه‌وێته شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود و نزیك نه‌خۆشخانه‌ی شار، ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ڵپاچراوه و به‌شێكی لێكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام داره‌كه ماوه و نه‌بڕاوه‌ته‌وه.
به‌هرۆز سالار به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌كانی سلێمانی به 964ی وت، داره‌كه به‌شێكی لابراوه، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك نه‌شونما بكاته‌وه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی كامێراش به روونی دیار بێ و كاری خۆی بكات.
هه‌ڵپاچینی و لابردنی به‌شێكی داره‌كه، كاردانه‌وه‌ی زۆری له سۆشیال میدیا به‌دوای خۆیدا هێنا، كاتێك ڤیدیۆیه‌ك بڵاوكرایه‌وه، كه داره‌كه هه‌ڵده‌پاچرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه 964یش پشتڕاستیكرده‌وه، داره‌كه نه‌بڕاوه‌ته‌وه و هه‌ر له شوێنی خۆیه‌تی.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا