نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا دابەزی
ئه‌مڕۆ راپۆرتێكی گرنگ بڵاوده‌بێته‌وه
گفتوگۆیه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا نرخی نه‌وتی دابه‌زاند
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18.2.2026 نرخی نه‌وت له بازاڕی جیهانیدا دابه‌زی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و ئارامییه‌ی له گفتوگۆیه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا هاته‌ئاراوه، كه دوێنێ له سویسرا دانوستانیان كرد.
ئه‌مڕۆ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 67.40 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا و 0.05% دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌بینی، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تێكساس به 62.28 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا و ئه‌ویش به رێژه‌ی 0.08% دابه‌زی، ئه‌مه‌ش كه‌مترین نرخه بۆ هه‌ردوو جۆری نه‌وت له دوو هه‌فته‌ی رابردوودا.
به گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، راپۆرتی هه‌فتانه‌ی په‌یمانگه‌ی په‌تڕۆڵی ئه‌مریكی له كاتێكی دیكه‌ی ئه‌مڕۆ بڵاوده‌بێته‌وه و چاوی بازاڕی نه‌وت له‌سه‌ر راپۆرته‌كه ده‌بێت.
گرووپی راوێژكاری سیاسی ئۆراسیا گرووپ به رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه، پێشبینییان كردووه كه له كۆتایی نیسانی داهاتوو ئه‌مریكا هێرش بكاته سه‌ر ئێران، ئه‌م سه‌رنجه‌ش كه‌م و زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی نه‌وت ده‌بێت له بازاڕی جیهاندا.