دیمه‌نی رۆژووشكاندنی خوێندكارانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له ساڵانی رابردوو
زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین
ئێواران خواردنی به‌ربانگ بۆ چوار هه‌زار خوێندكاری به‌شه‌ناوخۆییه‌كان دابین ده‌كرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
زانکۆی سەڵاحەدین له هه‌ولێر رایگه‌یاند، بە هەماهەنگی دەزگای شێخ باز بەرزنجی خواردنی بەربانگ بۆ چوار هەزار خوێندكاری بەشەناوخۆییه‌كانی سه‌ر به زانكۆكه دابین ده‌كرێت.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین سامان عەبدوڵلا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17.2.2026 به 964ی رایگەیاند، وەک نەریتێکی ساڵانە زانکۆی سەڵاحەدین بە هەماهەنگی دەزگای شێخ باز بەرزنجی، خواردنی بەربانگ بۆ سەرجەم خوێندكارانی نیشتەجێی بەشەناوخۆییەکانی کۆمەڵگه‌ی شەهید شەوکەتی کوڕان و 18ـی شوباتی کچان و سەرجەم شوێنه نیشته‌جێیه‌كانی دیكه‌ی خوێندكاران ئامادە دەکات.
وتیشی، سەبارەت بە بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین لە شەقڵاوە، ئامادەکاری کراوە سەبەتەی خۆراکیان بۆ دابین بکرێت.
له ساڵانی رابردووش‌دا له مانگی ره‌مه‌زان، به هه‌مان شێوه خواردنی ئێواره بۆ خوێندكارانی به‌شه ناوخۆییه‌كانی هه‌ولێر دابین كراوه و كاره‌كه وه‌ك نه‌ریتێكی لێهاتووه.