خوێندکارێکی زانکۆ

رووداوی هاتوچۆ نەیوەستاند و تاقیكردنەوەكەی بەسەركەوتوویی ئەنجام دا

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

خوێندکارێکی زانکۆی قەیوان لە سلێمانی لە رێگای چوون بۆ تاقیکردنەوە سەیارەکەی وەرگەڕا، بەڵام ئەوە نەبووە رێگر و سەیارەکەی جێهێشت و خۆی گەیاندە هۆڵی تاقیکردنەوەکە و بە سەرکەوتووی ئەنجامی دا.

ژیار سەروەت ئەو خوێندکارەیە کە ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕا بە 964ـی وت، هەر بەبەیانی کە دەرچووە لە ماڵ یەک ئامانجی هەبووە، ئەویش ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکەی بووە.

وتیشی، هەر ئەوە وایکردووە کە لە بانیخێڵان نزیک دەربەندیخان کە وەرگەڕاوە ئۆتۆمبێلەکەی جێهێشتووە و خۆیگەیاندووەتە سلێمانی و تاقیکردنەوەکەی بە سەرکەوتوویی ئەنجامداوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی