نرخی نەوت کەمێک دابەزی
پێش دانیشتنی ئێران و ئەمریکا
نرخی نەوت روولەخوارە و کەمێک دابەزی
964+
شۆڕش قادری
پێش دەستپێکردنی گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، نرخی نەوت کەمێک دابەزی و ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک لەسەروو 68 دۆلارەوە مامەڵەی پێودەکرێت.
دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردووودا، ئەمڕۆ سێشەممە 17.2.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی هەر بەمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 68 دۆلار و 35 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی 0.44٪ دابەزیوە.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس بە 63 دۆلار و 51 مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی 0.99٪ دابەزیوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیارە ئەمڕۆ جارێکی دیکە هەردوو شاندی دانوستانکاری ئێران و ئەمریکا بەنێوەندگیری عومان لە جنێفی پایتەختی سویسڕا کۆببنەوە، بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی نوێ و جیهان چاوەڕێی ئەنجامی ئەو دانیشتنە دەکات.