بارانبارین دەستپێدەکاتەوە کەشەکە فێنکتر دەبێت
ئەم دوو رۆژەش بەتەمای دەرکەوتنی خۆر مەبن
بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و کەشەکە فێنکتر دەبێت
شۆڕش قادری
بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و کەشەکە فێنکتر دەبێت، بۆیە ئەم دوو رۆژەش بەتەمای دەرکەوتنی خۆر مەبن.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە 11.4.2026 ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، پاشنیوەڕۆ بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکان دەستپێدەکات و پێشبینی تاوە بارانی کورت خایەن دەکرێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە لە زۆربەی ناوچەکاندا.
نمەباران و بارانی مامناوەند بۆ سبەی یەکشەممەش بەردەوام دەبێت و لە هەندێک شوێن و بە تایبەتیش لە سنووری پارێزگای هەولێر و دەورووبەری ئیدارەی راپەرین و ناوچەی گەرمیان و هەندێک ناوچەی پارێزگای کەرکوک، ئەگەری لێزمەباران هەیە.
سبەی پلەی گەرما دوو بۆ سێ پلە نزم دەبێتەوە و کەشەکە فێنکتر دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 22 پلەی سیلیزی
پیرمام: 16 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 21 پلەی سیلیزی
دهۆک: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی