بەتایبەت نرخى گۆشتى سوور
قائیمقامى سلێمانى لەبارەى نرخەوە هۆشدارى دەدات
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
قائیمقامى سلێمانى لەبارەى بەرزبوونەوەى نرخ لە مانگى رەمەزان هۆشدارى دەدات و دەڵێت: لیژنەکانمان بە بەردەوامى چاودێرى بازاڕ دەکەن و هەر لایەن و شوێنێک سود لەو مانگە ببینێت بۆ گرانفرۆشى لێپێچینەوەى لێدەکەن.
فازیل عومەر قائیمقامى سلێمانى بە وەکالەت بۆ 964 قسەى کرد و وتى،”سەبارەت بە چاودێریکردنى بازاڕ، ئەمڕۆ کۆبوونەوەى سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانمان ئەنجامدا و بڕیارە لیژنەکانمان بە بەردەوام چاودێرى بازاڕ و چێشتخانە و هۆتێل و مۆتێلەکان بکەن”.
لەبارەى نرخى گۆشتى سوور، قائیمقامى سلێمانى روونى کردەوە کە نرخەکە پەیوەندى بە سلێمانى و هەرێمى کوردستانەوە نییە، وەک دەڵێت: هۆکارى بەرزى نرخى گۆشتى سوور ئەوەیە کە جاران ئاژەڵى دەرەکى زیاتر دەهات و ئێستا کەمبووەتەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح