"باوکی کچەکە دەستگیر کراوە"

کچێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لەدەست باوكی‌‌ رزگار کرا

964+

شۆڕش قادری

لە سەیدسادق کچێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لەدەست باوكی‌‌ رزگار کرا کە لە شوێنێکی زۆر خراپ و دوور لە بەها مرۆڤایەتییەکان مامەڵەی لەگەڵدا کراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لەڕێی سەرچاوەیەکەوە زانیاری گەیشتووەتە بنکەی پۆلیسی سەیدسادق، له‌باره‌ی‌ ئەوەی کچێکی خاوەن پێداویستی تایبەت تەمەن 26 ساڵ کە ناتوانێت لەسەر قاچەکانی بڕوات، لەشوێنێکدا لە هەورەبانێکی ماڵی باوکیدا راگیراوە، کە بەوتەی خۆی ماوەی نزیکەی ساڵێك زیاتره‌ دوور لەهەموو بەهایەکی مرۆڤایەتی، لەو شوێنەدایە کە هیچ پێوەرێکی ژیانکردنی تێدانییە و شوێنەکە زۆر پیس و پۆخڵ بووە، تەنانەت  بەم وەرزی زستانە هیچ ئامێرێكی خۆگەرمکردنەوەشی تێدا نەبووە”.

دوای ئاگادارکردنەوەی دادوەری لێکۆڵینەوە لەو رووداوە، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق چوونەتە ئەو ماڵە و کچەکەیان رزگار کردووە، باوکیشی بەناوی (س، غ، أ) له‌دایكبووی ساڵی‌ 1977 دەستگیر کراوە.

پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخراوە و تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی (7) لەیاسای بەرەنگاربونەوەی خێزان لەتوندوتیژی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندووە، لە ژێر چاودێری وردی پۆلیسدا و بەبڕیاری دادوەر، کچەکە به‌ بەڵێننامەیەک دراوەتە دەست خزمێكی‌ تا کاتی یەکلابوونەوەی کەیسەکە.

لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیری خاوەنپێداویستی تایبە...

لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیری خاوەنپێداویستی تایبەت دەرکرا