"چاکبوونەوە لە وڵاتە هەژارەکان کەمترە"

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی تەندروستیی شێرپەنجەی منداڵانە

964+

فەرهاد حەسەن

15ی شوباتی هەموو ساڵێک، رۆژی جیهانیی تەندروستیی شێرپەنجەی منداڵانە دەستنیشانکردنی ئەم رۆژە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیارییە، دەربارەی شێرپەنجە لە منداڵان و پشتیوانیکردنی خێزانە کاریگەر پێکراوەکان.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر لە ژێر دروشمی “هەموومان پێکەوە دەنگی ئەو منداڵانەین کە بە ئازایەتی دەجەنگن” یادی ئەو رۆژە دەکاتەوە و بە رۆژی هیوا و هاوکاری بۆ ئەم منداڵانە پێناسەی کردووە.

بەپێی داتاکانی تەندروستی هەولێر، ساڵانە سەدان هەزار منداڵ تووشی شێرپەنجە دەبن و لە وڵاتە پێشکەوتووەکانیشدا بە رێژەی زیاتر لە 80٪ چاکدەبنەوە، بەڵام لە وڵاتە هەژارەکاندا رێژەی چاکبوونەوە تەنیا 30٪ یە.

نیشانەکانی منداڵەکان کە تووشی شێرپەنجە دەبن، بریتییە لە ماندووبوونی بەردەوام، برین یاخود گۆشە لە جەستەی دروست ببێت، سووربوونەوەی ئێسقان، ئازاری بەردەوام، کەمبوونەوەی کێشی منداڵ، سەرئێشە لەگەڵ رشانەوە.

تەندروستیی هەولێر بۆ یارمەتیدانی ئەم منداڵانە بە پێویستی دەزانێت، هۆشیاری لەسەر شێرپەنجەکە بڵاوبکرێتەوە، بەخشین بکرێت بۆ رێکخراوە پشتیوانکەرەکان، بە خۆبەخشی یارمەتی خێزانەکان بدرێت، پشتیوانی خێزانە کاریگەرپێکراوەکان لە کۆمەڵگەکە بکرێت و داوای چارەسەری یەکسان بکرێت بۆ هەموو منداڵە تووشبووەکان.

ئەمڕۆ رۆژی شێرپەنجەیە و دوو کچەشەڕڤانیش ئازایەتییان ل...

ئەمڕۆ رۆژی شێرپەنجەیە و دوو کچەشەڕڤانیش ئازایەتییان لێدەبارێ

هێز لەمندایە نەک لە شێرپەنجە؛ شێرپەنجە تووشبووەیەکی ک...

هێز لەمندایە نەک لە شێرپەنجە؛ شێرپەنجە تووشبووەیەکی کرد بە نووسەر