کۆنگرە گەورەکەی مه‌ولانا خالید له سلێمانی دەستیپيکرد
964+
دیسکی کوردی
یه‌ك كۆمه‌ڵ میوانی پسپۆڕ و لێزان له سلێمانی كۆبوونه‌ته‌وه و سێ رۆژ كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له باره‌ی مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
ناوەندی رۆشبیری پڕۆفیسۆر دكتۆر عزەدین مستەفا رەسوڵ كۆنگره‌كه‌ی رێكخستووه‌و ئه‌مڕۆ و سبه‌ی و دوو سبه‌ی له هۆڵی هۆتێل گراند میلینیۆم له سلێمانی به‌ڕێوه ده‌چێت.
میوانه‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌شدارییان كردووه به‌م سێ رۆژه 29 توێژینه‌وه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌ك كتێب هه‌ر له‌وێ بڵاوده‌كرێنه‌وه.
سه‌رمایه‌داری دیار فاروقی مه‌لا مسته‌فا، كه ئه‌ركی رێكخستنی كۆنگره‌كه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ له پێشه‌كی نامیلكه‌ی كارنامه‌ی كۆنگره‌كه‌دا نوسیویەتی: “ده‌مێكه بیرۆكه‌ی رێكخستنی كۆنگره‌یه‌كی شایسته بۆ كه‌سایه‌تی دره‌وشاوه‌ی ئاسمانی عیرفان و ئه‌ده‌ب مه‌ولانا خالید یه‌كێك بوو له پرۆژه هه‌ره گرنگه‌كانی ژیانم، نه‌ك ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆم له نه‌وه‌ی ئه‌م زاته هێژایه‌م، به‌ڵكو له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه كه به‌رز راگرتنی یاد و ئاكار و هه‌ڵوێست و كاریگه‌رییه‌كانی زانایه‌كی یه‌كجار شكۆداری دنیای ته‌سه‌وف و تازه‌كه‌ره‌وه‌ی رێبازی نه‌قشبه‌ندیە”.
مه‌ولانا خالید نه‌قشبه‌ندی زانایه‌كی ئاینی كورده‌وه‌و تازه‌كه‌ره‌وه‌ی رێبازی نه‌قشبه‌ندییه له جیهاندا و لە ساڵی 1779 لەدایک بووە و لە ساڵی 1827 کۆچی دوایی کردووە.