"پیاز و لالەنگیشمان بینیوە"

لە هەولێر کەسێک چەپکێک هێلکە و گوڵی بۆ قلەکەی ئامادە کردووە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

ئەمڕۆ رۆژی خۆشەویستییە و هەر کەسەو بەجۆرێک دڵی خۆشەویستەکەی خۆش دەکات، لە هەولێر کەسێک چەپکێک هێلکە و گوڵی بۆ قلەکەی ئامادە کردووە و بەو شێوەیە دەیەوێت دڵی بەدەست بهێنێت.

هەرێم پوشۆ گوڵفرۆشە و قسەی بۆ مایکی 964 کردووە، ئەو دەڵێت، “دوێنێ شەو کەسێک هات، هەندێک هێلکەی لەگەڵ خۆی هێنا و وتی لەگەڵ چەند گوڵێک بۆم بکەن بە چەپکە و بەدیاری دەیبەم بۆ خۆشەویستەکەم”.

“دیارە برادەرەکەی عاشقی هێلکەیە و هێلکەخۆرە، بۆیە ئەم ئیشەی کردووە”، هەرێم پوشۆ وای وات.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەم رۆژەدا بابەتی سەیر و سەرنجڕاکێش دەبینن و هەبووە، لەبری گوڵ و پارە، پیاز و لالەنگی بۆ خۆشەویستەکەی دەکاتە دیاری.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە ڤالانتاین کوڕێک ئۆتۆمبێلێکى گرانبەها پێشکەش بە هاو...

لە ڤالانتاین کوڕێک ئۆتۆمبێلێکى گرانبەها پێشکەش بە هاوڕێی كوڕەكەى دەکات