ئامێرێکی پێشکەوتووی ئیکۆی دڵی منداڵان بۆ نەخۆشخانەی رانیە دابینکرا – وێنە؛ تەندروستی راپەڕین
زیاتر لە 74 ملیۆن دیناری پێدراوە
ئامێرێکی پێشکەوتووی ئیکۆی دڵی منداڵان بۆ نەخۆشخانەی رانیە دابینکرا
شۆڕش قادری
ئامێرێکی پێشکەوتووی ئیکۆی دڵی منداڵان کە زیاتر لە 74 ملیۆن دیناری پێدراوە، بۆ نەخۆشخانەی منداڵانی رانیە دابینکرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین چەند وێنەیەکی ئامێرەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆخزمەتی زیاتری هاوڵاتیان و پێشخستنی زیاتری کەرتی تەندروستی سنوورەکە، ئامێرێکی پێشکەوتووی ئیکۆی دڵی منداڵان بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری منداڵان و منداڵبوون لە رانیە دابینکراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە کە ئامێرەکە بەبڕی زیاتر لە 74 ملیۆن دینار کڕدراوە.