دوێنی واژۆ کراوە و ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە
مەرسومی سەرۆکایەتی کۆمار بۆ پارێزگاری نوێی حەسەکە دەرچوو
فەرهاد حەسەن
بە پێی مەرسومێکی کۆماری کە ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سوریا واژۆی کردووە، نورەدین ئەحمەد عيسا وه‌ک پارێزگاری حه‌سه‌کە داندرا.
مەرسومەکە بە ژمارە 30، دوێنێ پێنجشەممە 12.2.2026 دەرچووە، بەڵام ئاژانسی هەواڵی سانای سوری کەمێک پێش ئێستا بڵاویکردووەتەوە.
نوره‌دین عیسا ئه‌حمه‌د ناسراو به ئه‌بو عومه‌ر خانیكا به فه‌رمی وه‌كو پارێزگاری حه‌سه‌كه دەستبەکار بوو و له‌مه‌راسیمێكی جه‌ماوه‌ریشدا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێشوازی لێكرا.
رۆژی 4.2.2026 لە کاتژمێر 6:00ی ئێواره له چوارڕانی حه‌مامه له حه‌سه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و له‌ئاستێكی جه‌ماوه‌ریدا پێشوازی لە نوره‌دین عیسا وه‌كو پارێزگاری حەسەکە کرا، كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی سوریاوه ده‌ستبه‌كاربوو.
نوره‌دین عیسا ئه‌حمه‌د له ساڵی 1969 له شاری قامیشلۆ له‌دایكبووه و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دیپلۆمی ئه‌ندازیاری میكانیكی و كاره‌بایه له زانكۆی دیمه‌شق.
له ساڵی 1991 تا ساڵی 2012 وه‌ك ئه‌ندازیار له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له حه‌سه‌كه و قامیشلۆ كاری كردووه، له دوای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی سوریا له كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه، به‌هۆی به‌شداریكردنی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژی رژێمی به‌عس، كه بووه هۆی گۆشه‌گیریی له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی رژێمه‌وه.
نوره‌دین عیسا ئه‌حمه‌د له سه‌ره‌تای شۆڕشی سوریاوه له بواری سه‌ربازی و به‌رگری له ناوچه‌كه‌دا كاریكردووه، یه‌كێك بووه له دامه‌زرێنه‌رانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له ئۆكتۆبه‌ری 2015 بوه‌ته به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی گشتیی هه‌سه‌ده بووه.