ویستوویەتی لە رێگەی برا و زاوایەکییەوە رابکات بۆ دەرەوەی هەرێم

بکوژی ژنەکەی سلێمانی دەستگیرکرا

964+

ژێوار خدر

بە کەمتر لە 24 کاتژمێر بەسەر کوژرانی ژنێک لە ناو یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سلێمانی، بکوژەکە و دوو هاوکاری تری دەستگیرکران، رووداوەکە پاشنیوەڕۆی دوێنێ 12.2.2026 روویدا و تێیدا ژنێک بە چوار فیشەک کوژرا، ئاسایشی سلێمانیش دەڵێت، رووداوەکە لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی بووە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ورد، شوێنی بکوژەکەیان دۆزیوەتەوە کە ویستوویەتی بە هاوکاری برا و زاوایەکی هەڵبێت بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان، بەیانی ئەمڕۆ هەینی 13.2.2026، هێزەکانی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە ئۆپەراسیۆنێکدا هەر سێ تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکرد.

دەشڵێت، ئێستا بکوژی سەرەکی بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، ئەو دوو تۆمەتبارەی تریش کە هاوکاری بوون بۆ هەڵاتن، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

"بکوژی هاوڵاتییەکەی پیرەمەگروون دەستگیر کرا"