گەشتنی نێچیرڤان بارزانی لە کۆنفڕانسی میوشن _ وێنە: ئەرشیف
بۆ کۆنفڕانسی ئاسایشی میوشن
سەرۆکایەتی هەرێم: نێچیرڤان بارزانی گەیشتە ئەڵمانیا
ئەحمەد مستەفا
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به بانگهێشتێكی فه‌رمی بۆ كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، گه‌یشتووەتە ئه‌ڵمانیا.
ئەم کۆنفڕانسە سێ رۆژ دەخایەنێ و لە 13.2.2026 بۆ 15.2.2026 بەردەوام دەبێ.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمشەو 12.2.2026 راگەیەندراوی هەیە و باسی لەوەشکردووە، له کۆنفرانسه‌که‌دا نێچيرڤان بارزانى كۆمه‌ڵێك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی به‌رپرسانی باڵای وڵاتان و به‌شداربووان ده‌بێت بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی و ئه‌منی عێراق، هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی.
62 هەمین، كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كه ساڵانه به به‌شداریی ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌رکرده و به‌رپرسانی باڵا به‌ڕێوه‌ده‌چێ، ده‌رفه‌تە بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا ده‌رباره‌ی پرسی ئاسایش و سه‌قامگیری و كێشه جیهانییه‌كان.
ساڵانە، نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وەک کەسایەتییەکی دیار و بەشداری ئەم دیدارەیە و روخسار و نوێنەری هەرێمی کوردستان بەشداری تێدا دەکات.