تیپى تۆپى پێ
لە ئیتاڵیاوە بۆ رۆژئاوا؛ کچانى بۆڵۆنیا قژیان دەهۆننەوە
964+
وریا فەتاح
تیپى تۆپى پێى خانمانى (YaBasta Bologna) لە وڵاتی ئیتاڵیا، ڤیدیۆیەکیان وەک هاوخەمی و پشتیوانی بۆ ژنانی کوردی رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە.
ئەم هەڵوێستەی کچانی ئیتاڵیا دوای ئەوە دێت، کە چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە و تێیدا دەرکەوت چەکدارانی سەر بە سووپاى سوریا و گروپە چەکدارەکان، بە شێوەیەکی نامرۆڤانە کەزى ژنێکی شەڕڤانى کورد دەبڕن.
گرووپی “یا باستا” لە ڤیدیۆکەدا پرچی یەکتر دەهۆننەوە، وەک هێمایەک بۆ پاراستنی شکۆ و ناسنامەی ژنی کورد و پەیامێکی روون بۆ جیهان کە دەڵێت: “ئێمە لەگەڵ ژنانی کوردین لە بەرامبەر توندوتیژیی گروپە توندڕەوەکان.”