قاچی دایکی ماچ کرد

سۆران ئەردەڵانی بە باوەشی کەسوکاری شادبووەوە

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

سۆران ئەردەڵانی ئەو خۆبەخشەی بۆ پشتیوانی شەڕڤانان چووبووە رۆژئاوای کوردستان گەڕایەوە و بەباوەشی کەسوکاری شاد بووەوە.

سۆران ئەردەڵانی یەکەم جار چووە لای دایکی، داهاتەوە قاچی دایکی ماچ کرد و دایکیشی بەگوڵ و هەلهەلە لێدان پێشوازی لێکرد.

ئەردەڵانی یەکێک لەو خۆبەخشانە بوو کە هەر لەسەرەتای سەرهەڵدانی گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژئاوای کوردستان چووە ئەو بەشەی کوردستان، هەر بەگەیشتنی چەکی هەڵگرت و شانبەشانی شەڕڤانان دژی گروپە چەکدارەکان و سوپای عەرەبی سوریا شەڕی کرد.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

یەکەم خۆبەخش لە رۆژئاوا گیانى بەخشى

یەکەم خۆبەخش لە رۆژئاوا گیانى بەخشى