"ویستوویانە لەڕێی پۆستەوە ئەو ماددانە رەوانەی ئەوروپا بکەن"
سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە 35 کیلۆ کریستاڵ و حەشیشەوە دەستگیر کران
964+
شۆڕش قادری
مانگی رابردوو سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە 35 کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە لە سلێمانی دەستگیر کراون کە ویستوویانە ئەو ماددانە بە پۆستە رەوانەی ئەوروپا بکەن.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی، لەمانگی 1ـی ئەمساڵدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لەسێ چالاکی جیاوازدا سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە بازرگانی نێوخۆیی و بیانی بوون.
هاوکات دەستیانگرتووە بەسەر بڕی 24 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ و 11 کیلۆگرام حەشیش کە تۆمەتباران هەوڵیانداوە لەڕێگەی (پۆست)ـەوە ئەو ماددە هۆشبەرانە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا بنێرن.
لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 25 لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.